مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی هەولێر بڵاوی كردەوە بە دەییان هاونیشتمانی بە هۆی گیربوونی ئەڵقە و گوستیلە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و كاری بڕینەوەیان بۆ ئەنجامدراوە.
نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوایی هەولێر، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاوی كردەوە “لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوو 68 هاونیشتمانی بە هۆی گیربوونی ئەڵقە و گوستیلە سەردانی نەخۆشخانەیان كردووە و لەلایەن تیمی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی ڕۆژئاواوە چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجامدراوە.”

































































