مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بزووتنەوەی نوجەبا هەڕەشەی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمەریكا دەكات و ڕایدەگەیەنێت “ئەمریكا خواستی كشانەوەی لە عێراقی نییە و جددی نییە لەو پرسەدا.”
بزووتنەوەی نوجەبا لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو وادەیەی دیار كرابوو بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆكان لەبارەی كشانەوەی سوپای ئەمریكا لە عێراق، بە كۆتا هاتووە و هێرشەكانمان بۆ سەر ئەو هێزانە دەست پێ دەكەینەوە.
هاوكات حەیدەر لامی، ئەندامی ئەنجوومەنی سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی ڕاگەیاند “هەموو ئەگەرەكان كراوەن بۆ هێرشكردنە سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق، چونكە بۆمان دەركەوت ئەمریكا خواستی كشانەوەی لە عێراقی نییە.”
































































