مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند كە لە ڕێگەی نێوان (هەولێر-مووسڵ) دەستیان بەسەر دوو بارهەڵگر لە جۆری (گواستنەوەی سووتەمەنی/ تانكەر) گرتووە، كە بڕێكی زۆر دەرمانی پزیشكیی دوور لە ڕێنمایییە پزیشكییەكانی هەڵگرتنی دەرمان تێدا هەڵگیرا بوو.
لە ڕاگەیاندراوەكەی ئاسایشی هەولێر هاتووە “بارهەڵگرەكان، بەنیاز بوون ئەم دەرمانە پزیشكیانە بە شێوەی قاچاخ ببەنە دەرەوەی هەرێمی كوردستان،”
ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتباری بە ناوەكانی (هـ ، ع ، ق) و (هـ ، أ ، أ) دەستگیركردووە كە شۆفێر و خاوەنی دەرمان و بارهەڵگرەكان بوون.
































































