زاری كرمانجی-سۆران
محەمەد مەسیح گەنجە چاڵاكوانی دانیشتووی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی گووت: “ لە ڕۆژی جیهانی مرۆڤایەتی و لە پای هەوڵە و کارەکانم وەک گەنجێکی كورد، لەلایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی بەرگری مافی مرۆڤ، خەڵاتی ڕێزلێنانم پێ بەخشرا، لە بەرامبەر کارەکانمان لە بواری ئاشتی، پێکەوەژیان و مافی مـرۆڤ.
دەشڵێت : ” ئەم خەڵاتی ڕێزلێنانە بۆ م مانایەکی تایبەتی هەیە، جیا لە ئاستی ناوخـۆ لە ئاستی نێودەوڵەتیش لەگەڵ ڕێکخراو و ئاژانسـە نێودەولەتییەکان توانیمانە ئەو مـتمانەیە دروست بکەین لەکارەکانمان کە دڵسۆز و خەمخورانە کارەکانمان ڕاپەراندووە لەهەر شوێنێک پێویست بە ئێمە بووبێت.
ئەم ڕێکخراوە تۆمارە لە کومسیونی یەکێتی ئەوڕۆپا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و حـکومەتی هـندستان.
































































