زاری كرمانجی-دیانا
لیژنەی پشكنین و چاودێری بازاڕی دیانا، بڵاوی كردەوە لە درێژەی كارو چالاكییەكانماندا، ئەمڕۆ سێ شەممە هەڵساین بە سەردانیكردنی پڕۆژە گەشتیارییەكانی كانی ماران لە میانەی گەڕانەكەماندا ماركێت و چێشتخانەكانی ئەو شوێنەمان بەسەر كردەوە.
لەسەردانەكەدا خاوەن كارەكانمان ئاگادار كردەوە كە پاك و خاوێنی شوێنەكە بپارێزن و پاشماوە فڕێ نەدرێتە ناو ڕووبار بۆ پاراستنی ژینگەی شوێنەكە، هەروەها جەختمان كردەوە لەسەر گرنگیدان بە ڕێنماییە بازرگانی و تەندروستییەكان كە لیژنەكەمان دەریان دەكات، لە ئەگەری پابەند نەبوونیان هەڵدەستین بە گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی.
تەندروستی هاووڵاتییان كاری لە پێشینەی لیژنەكەمانە.
لە كاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەك لە سنووری ناحیەی دیانا پەیوەندی بكەن بەم ژمارانە «٠٧٥٠٩٦٨٣١٣٥» «٠٧٥٠٥٣٩٨٨٦٨»
































































