هەژار ماهر ئێدلبی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران
ورچ له كوردستان ههڕهشهی لهناوچوونیان لهسهره، ئهویش بههۆی ئهوهی ناپارێزرێن و ڕاودەكرێن و بەچكەكانیان كۆدەكرێنەوە و بازرگانییان پێوەدەكرێت، ژمارهشیان زۆر كهمه، له ههرێمی كوردستانیش له ناوچهكانی كاروخ، كۆڕهك، سهكران، سورێن، ههورامان، بناری قهندیل، سیدەكان، بارزان و هەروەها لە سنووری دهۆك و پێنجوێن چهندین جار ورچ بینراوە کە دیمەنێکی جوان بە سروشت و ژینگە دەبەخشێت، بەڵام بەداخەوە ئەوەی زیاتر نیگەرانی دروستکرد لەسەر وورچەکە کوشتنەکەی بوو، کە لە ژینگەیەکی جوان و دڵگیردا وورچەکە بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە ئەمە نیگەرانی لای هاوڵاتیان و ژینگەدۆستان دروستکردووە. مرۆڤ هەمیشە دەبێت دژی کوشتن و کاوڵکاری بێت، ئەوجا چ بەرامبەر مرۆڤایەتی یان بەرامبەر ژینگە یان بەرامبەر گیانەوەران، هەموویان دروستکەری خودای گەورەن و بۆ مەبەست و مەرامی جیاجیا بەدیهاتوون.
ئەوەی باس دەکرا لێرەو لەوێ ئەوەبوو کە دەگوترا ئەگەر مرۆڤێک کوژرابا ئەوەندە گرنگی پێنەدەدرا ئەوەندەی گرنگی بە وورچەکە درا، پێم وایە ئەمانە بیانووی لاوازن بۆ ئەوانەی بەبێ زانیاری کۆمێنت دەنووسن یان زانیاری بڵاودەکەنەوە. ڕاستە مرۆڤ گەورەیە و ڕێزلێگیراوی خودای گەورەیە، هەروەها تاوانی کوشتنیش یەکێکە لە تاوانە گەورەکان لای خودای گەورە، بەڵام ئەم قسانە بیانوودانە دەستە بۆ ئەوەی زیاتر هێرشی ژینگە بکرێت و ئاژەلی دەگمەن لەناو ببرێت، تاوان هەر تاوانە چ بەرامبەر مرۆڤایەتی بکرێت یان بەرامبەر ژینگە و گیانەوەران، ئیتر بۆچی دەبێت بکەوینە ژێر کاریگەری هەندێ دەنگی نەویستراو و بیانو دانە دەست هێرشبەرانی ژینگە. بۆیە پێمان باشە لە هەر کاولکاریەک چ بەرامبەر مرۆڤ بکرێت یان بەرامبەر ژینگە ئاژەڵ ئەوا ڕێکاری یاسایی دژی پێشڵکاران بگیرێتە بەر و یاسا ڕێڕەوی خۆی بگرێت و سزای سەرپێچیکاران بدات. ورچ ڕاستە گیاندارێکی گۆشت خۆرە، بەڵام هەرگیز نایەوێ هێرش بکاتە سەر مرۆڤ.ئەم ورچە یەکەم وورچ نیە کە لەو ناوچەیە ئەکوژرێت.