بەختیار سەباح-زارى کرمانجى:
ئەنجومەنی کۆمسیاران شایستەی دارایی ئەوکەسانەی دیاریکرد کە وەکو کارمەند بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەنجومەنی کۆمسیاران شایستەی دارایی ئەو کارمەندانەی دیاریکرد کە بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
گووتیشى: ”بڕی 150 هەزار دینار دەدرێت بەو کەسانەی فەرمانبەرن و بەشداریی پرۆسەکە دەکەن، هەروەها دەرچووان و قوتابیانیش بڕی 250 هەزار دیناریان پێدەدرێت”.
بڕیارە رۆژی 20ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت.
































































