زارى کرمانجى:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بۆردوومانی سنووری شارباژێری لە پارێزگای سلێمانی کرد.
بە پێی زانیارییەکان، سوپای تورکیا چەند جارێک هەردوو گوندی قامیش و گەڵاڵەیان لە سنووری ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی بۆردومان کردووە، بەڵام تا ئێستا دەزگا ئەمنیەکان لەبارەی ڕووداوەکەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
































































