پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بە بەراورد بە دوێنێ بە جێگیری ماوەتەوە، بەڵام بە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ڕووی لە بەرز بوونەوە کردووە، هاوکات هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە 2503 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت .
ئەمڕۆ سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕ وئۆنسە لە سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران بەو نرخانەی خوارەوە لەنێو بازاڕی زێڕنگرانی سۆران مامەڵەیان پێوە دەکردێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 602 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 552 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 527 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 452 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت