بارزان كەریم، بەرپرسی بنكەی تەندروستی كەژەك
- واقیعی، ڕاستی نەخۆشییەكە دەردەخات، نیشانەی هەیە لە پشكنینەكان هۆكار و هەبوونی نەخۆشییەكە پشت ڕاست دەكەنەوە، ئەوەیان پێویستی بە ڕاوێژی دكتۆر و دەرمان و چارەسەر هەیە، بەشێوەی درێژخایەن و كورتخایەن.
- وەهمی دوو جۆری هەیە
جۆری یەكەم: خەیاڵی پێوە گرتن، واتە كەسێك هیچ نەخۆشییەكی نییە كەچی بەهۆی بیركردنەوەی زۆر و خەیاڵ كردنی بۆ نیشانەی هەندێك لە نەخۆشییەكان، ئیتر وا بۆ خۆی دادەنێت كە تووشی ئەم نەخۆشییە بووە، هەر ڕۆژە و بە ئەندامێك یان شوێنێكی لەشییەوە دەگرێت.
ئەوەیان زیاتر لەو كاتانەیە كە مرۆڤ دانیشتن و پشوودانی زیاترە لە كاركردن و سەرقاڵی لە كاروباری ڕۆژانە، ئەوانە پێویستیان بە پزیشك و دەرمان نییە، بەڵكوو پێویستیان بە باری دەروونی كەسەكە هەیە چۆن و بە چی ئاسایی دەبێتەوە و بڕوای لە لا دروست دەبێت و ورەی بۆ دەگەڕێتەوە، لە هەندێك جاردا پشت گوێ خستنیان ڕێگایەكە بۆ چاك بوونەوەی، لە هەندێك كات دا پێویستیان بە پزیشكێكی دەروونی هەیە، هەڵبەت لەو كاتەی شڵەژان و نیشانەكانی تێك چوونی باری دەروونی لێ بەدیار دەكەوێت.
جۆری دووەم: جۆری نەخۆشییەكە بریتییە لە خۆ شاردنەوە لە كارێك و ئەركێك، تا نەخۆشییەكەی بكاتە هۆكار، بۆ نموونە قوتابی لە ئەركی قوتابخانە، فەرمانبەر لە ئەركی فەرمانگە و شوێنی كاری، ئەندامی ماڵ لە بەرامبەر ئەو ئەرك و كارەی پێی دەسپێررێت لە ماڵەوە و …هتد.
لیرەدا بۆمان دەركەوت لە پوختەی بابەتەكە بە گشتی یەك لەسەر سێی 1/3ی نەخۆشییەكان پێویستیان بە چارەسەركردن و پزیشك و دەرمان هەیە، ئەوانی تر تەنیا بە گۆڕینی شوێنی ژیان كردن، گونجاندن لە كار و ئەركی ڕۆژانە، ڕێك كردنەوەی باری دەروونی كەسەكان و لە بارێكیش پشت گوێ خستن، لە 80%ی نەخۆشییەكان بەبێ دەرمان و پزیشك چارەسەر دەكرێن.