فەخرەدین وەیسی عەبدولڵا
میوە هەر کاتێک بخورێت سوودی هەیە بۆ مرۆڤ بەڵام زۆرینەی پسپۆڕەکان کۆکن لە سەر ئەوەی کە خواردنیان هەندێک کات باشترە و له هەندێک کاتی تر دروست وایە نەخورێن:
١- باشترین کات بۆ خواردنی میوە بریتیە لە دوو سەعات یا زیاتر پێش یان دوای ژەمە سەرکیەکان؛ بۆ نموونە سەعات (١٠ بەیانی، سێی ئێوارە، نۆی شەو) چونکە ئەو کاتە جەستە پێویستی بە وزە و خۆراک هەیە و مرۆڤ هەست بە برسیەتی و بێهێزی دەکات.
٢- ڕاستەوخۆ دوای خواردنی ژەمەکان نابێت میوە بخورێت چونکە ڕەنگە ببێتە هۆی ئاوسانی سک، قرقێنە، دڵەکزە.
٣- لەگەڵ ژەمە سەرەکییەکان نابێت میوە بخورێت چونکە مرۆڤ بێ ئەوەی بە خۆی بزانیت بڕێکی زیاتر کالۆری دەچێتە جەستەیە و دەبێتە هۆی زۆری کێش و قەڵەوی.
٤- شەوان پێش نووستن بە دوو سەعات دروست وایە هیچ خۆراکیک نەخورێت، بەڵام ئەگەر ئەو کەسە زۆری برسی بوو یا حەزی لە شیرینی بوو دەکرێت پارچەیەک کێوی یا نارنگیل، یا نیو هەنار بخوات…
٥- میوەی وشکراو بڕێکی زیاتر وزەی تێدایە و خواردنی دروست نییە بۆ کەسانێک نەخۆشی شەکرەیان هەیە یا قەڵەون یان لە کاتی ڕەژیم گرتندا .


































































