مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە ئەمساڵ 69 هاونیشتمانی لە ڕووبارەكانی هەرێمی كوردستان خنكاون، كە زۆرینەیان تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 25 ساڵی دایە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی هەرێم هاتووە “زۆربەی قوربانییەكان، دانیشتووی پارێزگاكانی هەرێم و ئیدارە سەربەخۆكانن.” دەشڵێت “بەشی زۆری قوربانییەكان هەرزەكارن و تەمەنیان لە نێوان 15 بۆ 25 ساڵدایە.”
هاوكات بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوو نزیكەی 10 هاونیشتمانی كە زۆرینەیان دانیشتووی دەرەوەی شارەكانی ئیدارەی سۆران بوون، لە ڕووبارەكانی ناوچەكە خنكاون .
































































