زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چۆمان بڵاوی كردەوە: “بۆ لەنزیكەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەكە لەڕووی كوالێتی و خێرایی جێبەجێكردنی قائیمقامی قەزای چۆمان، بەیاوەری بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی چۆمان سەردانی پڕۆژەی ستراتیژی گەیاندن و دابەشكردنی ئاو بۆ سەنتەری ناحیەی قەسرێیان كرد”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” لە سەردانەكەدا تێبینی و سەرنجی خۆیان گەیاند بە كۆمپانیای جێبەجێكار، كە گوژمەی پڕۆژە كەبریتییە لە 1 ملیار و 678 ملیۆن و 556 هەزار دینار،بەنزیكەیی %٤٠ی پڕۆژەكە جێبەجێكراوە.































































