زاری کرمانجی-سۆران
به‌ردی گورچیله یه‌كێكه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه له ناو هاوڵاتیاندا بڵاوه و له ئه‌نجامی له كۆبوونه‌وه‌ی خوێی زیاده و پڕۆتین و هه‌ندێك مادده و كانزای دیكه دروست ده‌بێت.
وەك پسپۆرانی پزیشكی ئاماژەی بۆ دەكەن، ئه‌م كێشه ته‌ندروستییه جگه له‌وه‌ی ئازارێكی زۆر به له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت، كاریگه‌ری له‌سه‌ر كاروباره‌كانی ژیانی ڕۆژانه دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی بێزاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رد له گورچیله‌یاندا دروست بووه.
پسپۆڕانی ته‌ندروستی به‌مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه و ئاشكرا كردنی هۆكار و نیشانه‌كانی توشبوون به به‌ردی گورچیله چه‌ندین توێژینه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین ده‌رمانی جیاواز بۆ چاره‌سه‌ر كردنی نه‌خۆشییه‌كه دروست كراوه.
هۆكاركارهكی دروستبونی به به‌ردی گورچیله:
1- وشكبونه‌وه و گرنگی نه‌دان به خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان
2- ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام
3- میزكردن له ڕۆژێكدا كه‌متربێت له لیترێك
4- هۆكاری بۆماوه‌یی
5- خواردنی خۆراكی ناته‌ندروست و ده‌وڵه‌مه‌ند به سۆدیۆم و پرۆتین و شه‌كر
6- زیادبونی كێشی له‌ش
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه كه ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبونی به‌ردی گروچیله له نێوان ژنان و پیاواندا جیاوازه و ئه‌گه‌ری توشبوونی پیاوان به‌و حاڵه‌ته دوو هێنده زیاتره، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چۆنێتی كاركردنی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ڕه‌گه‌زی نێر و جۆری هۆرمۆنه‌كانی.
نیشانه‌كانی دروست بونی به‌ردی له گورچیله‌دا:
1- ئازار له هه‌ردوو لای پشت و له‌سه‌ر گورچیله‌كان
2- ده‌ركه‌وتنی خوێن له‌گه‌ڵ میزدا
3- هه‌ستكردن به ئازار له‌كاتی میزكردندا
4- له‌رز و تا
5- دڵتێكه‌ڵهاتن و ڕشانه‌وه
له (70%) ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ردی گورچیله‌یان هه‌یه ده‌توانرێت له‌ڕێی وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌وه كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رده‌كه بچوكبێت یاخود شكاندنی به له‌یزه‌ر و وردكردنی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قه‌باره‌ی به‌رد له 15 ملم زیاتر بوو له‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه ده‌ربهێنرێت.
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دروست بونی به‌رد له گورچیله‌دا، پسپۆڕانی ته‌ندروستی ئامۆژگاری هاوڵاتیان ده‌كه، كه بڕی خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌كان زیاد بكه‌ن به تایبه‌ت له شه‌واندا، چونكه له‌و كاته‌دا خوێ و كانزاكانی ناو گورچیله ده‌نیشن و ئه‌گه‌ری دروست بونی به‌رد زیاد ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پێویسته گرنگی به خواردنی خۆراكه ته‌ندروسته‌كان بدرێت و بڕی خواردنی گۆشتی سور كه‌مبكرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و خوێییهی ده‌كرێته خواردنه‌كانه‌وه كه‌مبێت.
ئامادەکار:أسعد قادر