”چەند هەژمارێکى جۆراوجۆریان بەناوى بانکەکانى کوردستان و عێراق دروستکردووە”
زارى کرمانجى:
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى هەولێر، هاووڵاتییان لە فێڵێک ئاگاداردەکاتەوەو دەڵێت: ”ماوەیەکە گرووپێک، کە خەڵکی شارەکانی خوارووی عێراق و هەرێمی کوردستانن، هەڵساون بە دروستکردنی چەند هەژمارێکی جۆراوجۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی بانکەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 132 هەزار دیناری عێراقی دەگۆڕنەوە بە تایبەت بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەیانەوێ گەشت بکەن”.
ئاسایشی هەولێر لە راگەیەندراوەکەدا باس لە شێوازی كاری ئەو گرووپە دەکات ”ئەم گرووپە بەچەند ژمارە مۆبایلێكی جۆراوجۆر بەڕێگەی تۆڕی (وتسئەپ) دەکەونە پەیوەندی لەگەڵ کەسەکەو داوای (پاسپۆرت، کارتی نیشتمانی، ماستەرکارت یان فیزەکارت)ی کەسەکە دەکەن، دوای چەند خولەکێک داوای (کۆد / ژمارەی نهێنی) سەر هەژماری بانکییەکەت لێ دەکات و لە دوای پێدانی ئەو (کۆد / ژمارە نهێنیە) ڕاستەوخۆ هەر بڕەپارەیەک لەسەر هەژماری بانکییەکەت هەبێت دەستی بەسەردا دەگرێت.
ئاماژەى بەوەش کردووە، لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندان دیاردەی لەم شێوازانە ڕوویداوە و بڕە پارەیەكی زۆری هاووڵاتیانیش دزراوە، بۆیە ئاسایشی هەولێر داوا لە هاووڵاتییان دەكات، كە خۆیان بەدوور بگرن لەم جۆرە کەسانە و متمانەیان پێ نەکەن..
































































