مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
لە هەواڵێكی ڕۆژنامەیەكی توركی هاتووە “ئەردۆگان زیاتر لە یەك ملیار لیرەی خەزێنەی دەوڵەتی بۆ پاسەوانانی خۆی و ماڵەكەی خەرج كردووە.”
ڕۆژنامەی بیرگون لە لاپەڕەی یەكەمی خۆی دا، هەواڵێكی لە ژێر ناونیشانی “پاسەوانانی كۆشكەكە 1.1 ملیار لیرەیان قووت دا.”
ڕۆژنامەكە لە درێژەی هەواڵەكەدا نووسیویەتی “ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، خەرجییەكانی پاسەوانانی سەرۆككۆماری توركیا زیاتر دەبن، لە كاتێكدا قەیرانی ئابووری لە وڵاتەكەدا تا دێت زیاتر لێكەوتەی لەسەر ژیانی هاووڵاتییان دەبێت،”
دەشڵێت ” بەگوێرەی داتاكان، ئەردۆگان بڕی یەك ملیار و 100 ملیۆن لیرەی لە خەزێنەی دەوڵەت بۆ پاسەوانانی خۆی و ماڵەكەی خەرج كردووە، كە ئەم خەرجییەش دەكاتە مووچەی 90 هەزار خانەنشین لە توركیا.”
لە داتاكانی پۆلیسی توركیش ئەم هەواڵە پیشتراست كراوەتەوە و هاتووە “لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا زیاتر لە 11 ملیار لیرە لە خەزێنەی دەوڵەت بۆ پاراستنی ئەردۆگان و بنەماڵەكەی خەرج كراوە.”
هاوكات بورهانەدین بوڵوت، یاریدەدەری سەرۆكی گشتیی جەهەپە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس ڕایگەیاند كه لە ماوەی 10 ساڵدا خەرجییەكانی كۆشكی كۆماری 50 هێندە زیادی كردووە و دهشڵێت
“لە ساڵی 2014 خەرجییەكانی كۆشكی كۆماری 244 ملیۆن لیرە بوو، كەچی لەمساڵدا گەیشتووەتە 12 ملیار لیرە. كه ئەم بڕە پارەیە دەكاتە مووچەی 984 هەزار خانەنشین.”