زارى کرمانجى:
بەهۆی بوونی كێشەی تەكنیكی لەلایەن بەغداوە بۆ سیستمی پاسپۆرتى جۆری A لە ئێستە پێدانی ئەو جۆرە پاسپۆرتە راگیراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 19ی ئابى ٢٠٢٤، لە ئاگادارییەكی بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر هاتووە، سەبارەت بە پاسپۆرتی سیستەمی كۆن جۆری A ئاگاداری هاووڵاتییان دەكەینەوە لە ئێستە دا سیستەمی كۆن جۆری A وەستاوە.
باس لەوەش كراوە، بە هۆكاری هەبوونی كێشەی تەكنیكی لەلایەن بەغداوە سیستەمی وەرگرتنی پەنجەمۆر و دانەوەی پاسپۆرت وەستاوە.
ئەو بەرێوەبەرایەتییە بڵاوی كردووەتەوە، داواكارین لە هاووڵاتییان سەردانمان نەكەن بۆ پاسپۆرتی سیستەمی كۆن جۆری A وە لەگەل چارەسەربوونی كێشەكە ئاگاداری بڵاودەكەینەوە.