موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی
بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر، ڕایدەگەینێت، دانیشتوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای رواندز و گوندی بێخاڵ ئاگاداردەكەینەوە كە بەهۆی تەقینەوە و لە ناوبردنی چەندین مین دەنگی گەورە دەبیستن .
عەلی عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی كار و باری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی گووت:” بەیانی رۆژی دووشەممە رێكەوتی ١٩ی ٨ی ٢٠٢٤ لەكێلگەمینی (گەروو كوپە ) لەسنوری گوندی بێخاڵ لەكات ژمێر ٩ بۆ١٠ بەیانی لە چاڵاكیێكدا زیاتر لە (٣٢) مین و پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەلایەنی تیمی لەناوبردنی تەقەمەنیەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لەناو دەبرێن، بۆیە لەكاتی بیستنی دەنگی تەقینەوە نیگەران مەبن.
گووتیشی:” تەقینەوەكە زیانی بۆ هیچ لایەك نییە تەنها دەنگ بڵاودەبێتەوە و جێگای نیگەرانی نابێت.