زاری كرمانجی :
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دوای تەواوبوونی سەرجەم رێكارەكانی مووچە ئەمڕۆ بەشێك لە مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دەگات.
مسعود حیدر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، بڵاوی كردەوە، دوای تەواوكردنی زۆربەی كارەكانی دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی، ئەمرۆ وەزارەتی دارایی عێراق بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی حەوت خەرج دەكات.
بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق، ئاماژەی بەوەشداوە، لەم هەفتەیە مووچەی هەموو مانگی حەوت خەرج دەكرێت.
ئەو گوتانەی بریكاری وەزارەتی دارایی عێَراق لە كاتێكە بەبێَ هیچ هۆكارێك وەزارەتی دارایی عێراق ناردنی مووچەی دواخستووە.