زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران بڵاوی كردەوە: ” لە بەردەوامی كاروانی ئاوەدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی درووستكردنی شەقامێك لە گەڕەكی دیلمان كە دروستكردنی ئاوەڕۆش لە خۆ دەگرێت”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” پڕۆژەكە لەلایەن لێژنەی هونەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەكانی سۆران سەرپەرشتی دەكرێت، بە گوژمەی 105 ملیۆن و 300 هەزار دینار، لەسەر بوودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.

































































