شەهلا ڕەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، دەڵێت” ئەوانەی كە بیانین و نشینگەیان پێدەدرێت بە مەبەستی مانەوە دەتوانن لە سۆران ببنە خاوەن مۆڵەتی شۆفێری.
مقەدەم عەدنان عوبێد، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” ئەو بیانیانەی بە مەبەستی مانەوە و كاركردن دێنە هەرێمی كوردستان ئەوا دەتوانن ببنە خاوەنی مۆڵەتی شۆفێری بەڵام چەند مەرجێكی هەیە و لەوانەش پێویستە نشیگەی هەبێت، لەو گەڕەكەی كە دەژیت پشتگیری موختاری پێبدرێت، دواتر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش، پۆلیس و قائیمقامیەتی بكات، دوای تەواوكردنی ئەم ڕێكارانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران دەكات.
گووتیشی” ماوە ماوە خەڵكی بیانی سەردانمان دەكەن بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی شۆفێری، دەتوانین بڵێین مانگانە نزیكەی چوار كەسی بیانی لە سنوورەكەمان دەبنە خاوەن مۆڵەتی شوفێری، بەڵام ماوەكەی لەگەڵ ماوەی نشینگە كۆتایی دێت و دەبێت نوێ بكرێتەوە .