شەهلا رەشید- زاری كرمانجی :
ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لێدوانەكانی جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا لە كاردانەوە بە ئاگركەوتنەوە و تەقەكردنەكەی زیندانی ئێڤین بە دەستێوەردان ناو برد.
بایدن شەوی ڕابردوو لە وەڵامی پرسیارەكانی ڕۆژنامەنووسان سەبارەت بە ڕووداوەكانی ئێڤین گووتی” حكومەتی ئێران زۆر دڕندەیە”، ئەوەشی گووت:” سەرسامم لە هەمبەر ئازایەتی ئەو خەڵك و ژنانەی كە باڵاپۆشیان داكەندووە و هاتنە سەر شەقامەكان و رێزێكی زۆرم بۆیان هەیە.”
یەكەم جار نییە دەسەڵاتدارانی ئێران، كاردانەوەی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی دیكە بەرامبەر بە ناڕەزایەتییەكانی ئەم دواییانە و سەركوتكردنی خۆپیشاندەران بە دەستێوەردان ناودەبن.
س/ بی بی سی فارسی