زاری كرمانجی-دیانا
شوان مستەفا دێڵزی، دانیشتووی گەڕەکی سەردەشت لە گوندی دێڵزیان سەربە ناحیەی دیانا، وێنەیكۆڵانەكانی بۆ زاری کرمانجی ناردوون و دەڵێت ” گەڕەکەمان پێویستی بە خزمەتگوزاری هەیە، بە هاوینان تۆز و خۆڵێکی زۆر و بەزستانیش قوڕ و لیتەیە”.
دەشڵێت: ” ژمارەی دانیشتووانی كۆڵانەكانمان ٤٥ ماڵە، داوا لە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران دەکەین بە هانامانەوەبێت و چارەسەری گرفتەکانی ئەو گەڕەکەمان بۆ بکات.