محەممەد مەحموود- سۆران :
دوو کارگەی ئۆکسجین بۆ دوو نەخۆشخانەی ئیدارەی سۆران رەزامەندیان لەسەر دراوەو لە ئایندەیەکی نزیک دەخرێنە خزمەت هاووڵاتییان.
د.کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە پێناو بەرز کردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ، بەردەوامین بۆ دابین کردنی خزمەتگوزارییەکان و گرنگیدانی زیاتر بە کەرتی تەندروستی لەو سنوورە، لە ئێستادا رەزامەندی درا بە دروستکردنی دوو کارگەی ئۆکسیجین لە هەردوو نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران و نەخۆشخانەی گشتی بلێ.
ئەو دوو کارگەی ئۆکسجینە لە ئایندەیەکی نزیک دەخرێنە خزمەت هاووڵاتییان.