زاری كرمانجی-سۆران:
چین و توێژەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر، بە تاوانێكی گەورەی هەژمار دەكەن كە لایەنێكی یەكێتی لەبەرامبەر بەرژەوەندییەكانی كەركووك و نیوەی خاكی باشووری كوردستانی رادەستی دوژمان كرد.
سیپان شێروانی، خەڵكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و ئەندامی پەرلەمانی عێڕاق، رایدەگەینێت: ” كێشەی گەورە روودەدەن كاتێك كەسێك لە قەبارەی خۆی گەورەتر هەڵبسەنگێنی، یانیش لە قەبارەی خۆی بچوكتر سەیری بكەی، ١٦ی ئۆكتۆبەر بۆ نموونە: یەكەم، پارتی یەكێتی گەورەتر تەخمین كرد و پشتی پێبەستن بۆ تەحەداكردنی هەموو جیهانی بۆ سەربەخۆیی خۆیان، بەڵام یەكێتی بچوكتر بوو لەو قەبارەی پارتی تەخمینی كرد بوو، بۆیە تەنیا ١٠ كاتژمێر دوای ڕێكەوتنی پێنج خاڵی، گەورەترین خیانەتیكرد، هەروەها یەكێتی پارتی بچوكتر لە قەبارەی خۆی تەخمین كرد بوو و پێی وابوو بە ١٦ی ئۆكتۆبەر پارتی لەناودەچێت”.
دەشڵێت: ” لەكاتێكدا پارتی زۆر لەوە گەورەتر بوو كە یەكێتی پێشبینی بۆی كرد بوو، خۆشیان بچوكتر كرد لەو قەبارە بچوكەی كە هەیان بوو”.
دووریا زكری، چالاكوانی كۆمەڵی مەدەنی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: “16 ئۆكتۆبەر هێندەی ئەنفال و جینۆساید قورس بوو بڕواكردنی بگرە برینەكەی قوڵترە لەدڵ و دەروونی ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیووە، بەڵام دووبارە ئەم گەلە پشت بە خودا ویست و توانای خۆی سەلماند و تا یەك منداڵی كوردی شیرحەلال مابێ خەونی ئەم گەلەش ئەگەری وەڕاستگەڕانی هەیە جا زوو یا درەنگ”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” داستنانی پردێ و سحێلا، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە پێشمەرگەو دڵسۆزانی رێبازی پارتی و بارزانی، چ داستانێكیان تۆمار كردوو زەبری كوشندەیان لە دوژمن وەشاند، لە سایەی ئەو بەرگریانەش هەرێمی كوردستان پارێزراوەو هەموو كوردێكی دڵسۆز شانازی پێوەدەكات”.
لای خۆیەوە ئەشقی مەلا، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالكراوانی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” پێویستە خیانەتكارانی 16ی ئۆكتۆبەر بكەونە سەر چۆك و داوای لێبوردن لە خانەوادەی شەهیدان بكەن، كە زۆڵم و خیانەتێكی بێ وێنە بوو لە خوێنی شەهیدان و پێشمەرگە و خاكی كوردستان كرا، زیاتر لە سەدەیەك دەبێت بە خوێنی رۆڵەكانی كوردستان بەرگری لە كەركووك و بست بە بستی خاكی كوردستان دەكرێت، بەڵام خاك فرۆشانی 16ی ئۆكتۆبەر لە پێناو بەرژەوەندی و دەستكەوتی تایبەتی خۆیان خاكی كوردستان و شەهیدانیان فرۆشت و دڵی هەزاران دایك و خیزانی شەهیدانیان بریندار كرد”.
دەشڵێت: ” ئەركە ئەنجام دەرانی 16ی ئۆكتۆبەر لە دادگای شەهیدان دادگای بكرێن و خانەوادەی شەهیدان داوای خوێنی رۆڵەكانیان بكەنەوە، تا ببێتە پەندێك جارێكی دیكە ئەو خیانەتە گەورانە بەرامبەر بە خاك و گەلی كوردستان دووبارە نەبنەوە”.