محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
مەغدید عەریف ئەحمەد، قایمقامی خەلیفان بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ پڕۆژەکانی رێگاوبان لە ئیدارەی سۆران بەردەوامیان هەیە، ئەمڕۆ شەممە دەستکرا بە قیڕتاوکردنی بەشێکی رێگای گوندی لێڕەمیری سەر بە ناحیەی سرێشمە لە سنووری قەزای خەلیفان.
زیاتر گووتیشی:“ کارەکانی پڕۆژەکە لە قۆناغی کۆتایین و بەشێوەیەکی بەلێندەرایەتی لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەگوژمەی( ١١٠,٠٠٠,٠٠٠ )سەد و دە ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت لە لایەن کۆمپانیای ژاژوک.
قیڕتاوکردنی ئەم رێگایە دوای سەردانێکی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دێت، بۆ گوندی لێڕەمیر کە بەشێکی رێگای ئەم گوندە بە تەواوەتی تێکچبوو، دانیشتوانانی گوند سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە گرنگی بەسەرجەم سێکتەرەکانی ژیان دەدات.