محەممەد مەحموود – سۆران:
بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەراتی گشتی تەندروستی سۆران لە ماوەی یەک مانگدا زیاتر لە (٧٠٠) نەشتەرگەری جۆراو جۆر ئەنجامدراون مانگ لە دوای مانگیش ئەو ئامارە بەرزتر دەبێتەوە بە هۆی گرنگیدانی زیاتر بە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سۆران.
د.کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە یەک مانگدا ( ۷۲۳ )نەشتەرگەری جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەنجامدراون، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کەوا هاووڵاتییان زیاتر پشت به نەخۆشخانە حکومییەکان دەبەستن، لەو پێناوەش ئێمە گرنگی زیاترمان داوە بە نەخۆشخانەکان لە دابین کردنی داوو دەرمان و پێداویستی و پزیشکی پسپۆڕ”.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، ئاماژەی بەوەشکرد” لەو کاتەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سۆران کراوەتەوە ئەنجامدانی نەشتەرگەری جۆراو جۆ لە ٪٢٠ زیادی کردووە، ئامانجیشمانە خرمەتگووزارییە تەندروستییەکان زیاتر بکەین لەو سنوورە، بۆ بە باشترین شێوە خزمەتی هاووڵاتییان بکرێت.
لە سنووری ئیدارەی سۆران هەریەکە لە نەخۆشخانەکانی، ئاشتی فێرکاری، لە دایک بوون منداڵانی فێرکاری سۆران، مێرگەسۆر، بلێ، چۆمان. ئەو نەشتەرگەریانە ئەنجامدراون.