شەهلا ڕەشید- سۆران
دوای ئەوەی پسپۆڕانی بواری تەندروستی، لەبارەی بڵاوبوونەوەی ئاوڵەی مەیموون هۆشداریان دا، چۆنیەتی بڵاوبوونەوە و ڕێكارەكانی خۆپارێزیشییان خستەڕوو.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی ڕاینگەیاند” ئاوڵەی مەیموون، بەهۆی ئەم هۆكارانەی خوارەوە بڵاو دەبێتەوە كە بریتین لە:
-پەتاكە لە ڕێگەی دەست لێدان، ماچكردن یاخود سێكسەوە دەگوازێتەوە.
-لەكاتی ڕاوكردنی ئاژەڵان و پێستكردن و كوڵاندنیان.
-ئەو كەرەستانەی كە پیسن وەك پەڕۆ، جل و بەرگ.
-كەسانی دووگیان، لەوانەیە ڤایرۆسەكە بگوازنەوە بۆ كۆرپەكەیان.
ڕێكارەكانی خۆپاریزیش بریتین لەمانەی خوارەوە:
-چاودێری ئەو گەشتییارانە بكرێن كە سەردانی وڵاتانی دیكە دەكەن، تایبەت پایتەخەتە ترانزێتییەكان.
-ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ناوەندەكانی خوێندن و شوێنە گشتییەكان زیاد بكرێت.
-لەكاتی بینینی یەكتر كەمتر لەگەڵ یەكتر تۆقە بكەن و خۆتان بەدوور بگرن لە ماچ كردن.
































































