زاری كرمانجی – سۆران:
تووشبووانی نەخۆشی ئاوڵەی مەیمون تەنها لە ئەمساڵدا دەیان هەزار كەسی تیپەڕاند، رێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاو كردەوە نەخۆشییەكە گەیشتووەتە چەندین وڵاتی جیهانی.
توركیا و هەندێك وڵاتی عەرەبی كە دراوسێی عێراقن چەندین حاڵەتی تووشبووەیان تۆمار كردووە، بۆیە مەترسی گەیشتنی ئەو نەخۆشییە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق لە ئارادایە، لەم چوارچێوەیە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە نووسراوێكدا داوای لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سەرجەم پارێزگاكانی عێراق دەكات، رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی (العراقیە)ی ڕاگەیاندووە” تیمی تەندروستی لە دەروازە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان جێگیركراون بۆ لێكۆڵینەوە لە هەر نەخۆشێك و لە ئەگەری دەركەوتنی نیشانەكانی توشبوون لە هەر گەشتیارێك، جیای دەكەنەوە”.