لیژنەی فەتوای هەرێمی كوردستان ئەو پارانەی كۆمپانیاكان لە هاووڵاتییان وەردەگرن و شەرعی نین و حەرامن ئاشكرا دەكات.
بڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فتوای هەرێم ریاگەیاند “ئەو كۆمپانیایانەی كە مەرجی پێشوەختە دادەنێن لەنێوان كڕیارو فرۆشیار، بەدانانی بڕە پارەیەك لەكاتی پەشیمان بونەوە، پێچەوانەی شەرعە، هەروەها وەرگرتنی شیرینی بەناوی چایچی لەكۆمپانیاكانی كڕینو فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، كە جارێ وا هەیە كڕیار، چاش ناخواتەوە، خواردنی ماڵی موسڵمانانەو پێچەوانەی شەرعە، ئەو پارەیە حەرامە”.
د.حەسەن پشدەری بڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەهەرێم ڕایگەیاند”ئەو فەتوایە دوای ئەوەهات كە خاوەنكارانو كۆمپانیاكان گرفتێكی زۆریان بۆ دروستبوو لەئەنجامی پابەندنەبوون بەشەرع و یاساوە، هەر لەو ڕووەوە كێشەكانی هاووڵاتییان هاتنە لیژنەكانو لقەكانی فەتوا، ئەنجوومەنی باڵای فەتواش بەپێویستیزانی هەندێك داڕشتەو یاسای شەرعی ڕوونبكاتەوە بۆ كۆمپانیاكانو هاووڵاتییان”.
د. حەسەن پشدەری زیاتر روونیكردەوە ” ئەنجامدانی كاری بریكاریی گشتی (وكالە عامە)، كارێكی ناپەسەندەو پێچەوانەی شەرعە، چونكە هەندێك بریكار چوون كاریان لەسەر موڵكی دیكەی هاووڵاتییان كردووە، خەڵكیان خەڵەتاندووەو هەندێكیان فێڵیان لەخەڵك كردووە”.
بەگوووتەی بڕیاردەری ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لەهەرێم “ئەو كۆمپانیایانەی مەرجی پێشوەختە دادەنێن لەنێوان كڕیارو فرۆشیار، بەدانانی بڕە پارەیەك لەكاتی پەشیمان بوونەوە، پێچەوانەی شەرعە، پێویستە كۆمپانیاكانی خانووبەرەو نیشتەجێبوون چاودێریی لقەكانی كۆمپانیاكانی خۆیان بكەن، بەتایبەت لەكڕینو فرۆشتنی یەكەكانی نیشتەجێبوون بۆ ئەوەی چەندجارێك یەكەیەكی نیشتەجێبوون نەفرۆشرێتو فێڵ لەهاووڵاتییان نەكرێت”.
د. حەسەن پشدەری زیاتر روونیكردەوە ” بەگوێرەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی فەتوا، وەرگرتنی شیرینی بەناوی چایچی لەكۆمپانیاكانی كڕینو فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، كە جارێ وا هەیە كڕیار، چاش ناخواتەوە، خواردنی ماڵی موسڵمانانەو پێچەوانەی شەرعە، وەكو ئەوە وایە بەزۆر پارەكەی لێ وەردەگیرێت، ئەو پارەیە حەرامە ئەگەر بەتەواوی دڵی خۆی نەیبەخشێت”.