دوای كوژرانی پێشمەرگەیەكیان بە دەستی یەكێكی دیكە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا، هۆكارەكەی دەخەنەرووِ.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان:
بەداخ و خەمێكی زۆرەوە پێشمەریەگی گەنجی قارەمان و كوڕێكی ئازا و چاو نەترسمان بە كارەساتێكی دڵتەزێن گیانی سپارد، بەم بۆنە خەمناكەوە هەموو دڵتەنگ و خەمبارین.
كاتژمێر 09:00ی شەوی هەینی 16ی ئابی 2024 كارمەندێكمان بەناوی (زێدان عەزیز عەبدوڵ سورچی) لەلایەن هاوسەنگەرێكییەوە لە كاتێكدا سەرقاڵی چەك پاككردنەوە بووە، فیشەك لە دەستی دەردەچێت و برینداری دەكات، دەستبەجێ لەلایەن تیمی پزیشكییمان فریاگوزاری سەرەتایی بۆ دەكرێت، بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ڕانیە دەكرێت، بەداخەوە بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە سەعات 10:00ی هەمان شەو گیانی سپارد.
هاوكات، دەست بەجێ هاوسەنگەری كۆچكردوو دەستبەسەركرا و ڕادەستی یاسا كرا و لێكۆلێنەوە لە چۆنییەتی ڕووداوەكە دەستی پێكرد.