زاری كرمانجی-سۆران:
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه، بۆ ئاگاداری و زانینی گشت لایەک، بۆ پەخشکردنەوەی کەناڵە ناوخۆییەکان بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی فریکوێنسی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، مۆڵەتی کارکردنی بە چەند کۆمپانیایەک داوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، داوامان لە کۆمپانیاکانی بواری پەخشکردنەوە کردووە، نابێت هیچ کەناڵێکی ناوخۆیی بەبێ مۆڵەت پەخش بکەنەوە، هەر کەناڵێک لە ئێستادا ئەگەر پەخشەکەی لەسەر ریسیڤەری کۆمپانیاکان دەرهاتبێت و ڕاگیرابێت، دیارە مۆڵەتی نییە یاخوود مۆڵەتی نەبووە، ئەگەر هەر کەناڵێک مۆڵەتی هەیە و گرفتی یاسایی نییە و گرفتی بۆ دروست بووە، با پەیوەندی بە بهڕێوهبهرایهتییهكهمانەوە بکات، کە بەرپرسە لە مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی پەخشکردنەوە، تاکوو کێشەکەی بۆ چارەسەر بکرێت.

































































