شەهلا ڕەشید- زاری كرمانجی
بەڕێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند” لە ئێستادا ڕێكلام بۆ جۆرە دەرمانێك دەكرێت كە باڵا درێژ دەكات، بەڵام پێویستە هاووڵاتییان ئاگادار بن و خۆیان لێ بەدوور بگرن.
ئاشكراشیكرد” لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕێكلام بۆ پاودەری هایت گڕۆوس – height growth دەكرێت گوایە بۆ درێژكردنی باڵا بەكاردێت، بەڵام ئەم دەرمانە ساختەیە و داوا لە هاونیشتمانیان دەكرێت نەیكڕن، ئەم بەرهەمە تەنانەت لە ماڵپەڕە جیهانییەكانیش ڕێكلامی بۆ دەكرێت، بەڵام لەلایەن دامەزراوەی خۆراك و دەرمانی ئەمریكی بەكارهێنانی قەدەغە كراوە.