مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
هێزەكانی ئیتلاعاتی ئێران، دوو برایان لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەستگیر كرد كە تەمەنی یەكێكیان 13 ساڵانە .
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە “دوو برا بە ناوەكانی (ماردین و ئیحسان ڕەسووڵزادە كە تەمەنی یەكێكیان 13 ساڵە و ئەوەی تریان 22 ساڵ، لە نێو ماڵەكەیان لە گەڕەكی (ئەسحابە سپی) ی مەهاباد، لەلایەن هێزەكانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر كران و بۆ شوێنێكی نادیار گواسترانەوە.”
بە گوتەی كەسێكی نزیك لە بنەماڵەكە، بنەماڵەی ڕەسووڵزادە، بەدواداچوونیان لە هۆكارەكانی دەستبەسەركران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ منداڵەكانیان كردووە، بەڵام ناوەندە ئەمنییەكان بە هیچ شێوەیەك ئامادە نین وەڵامی بنەماڵەكە بدەنەوە.