زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی فەرمانی گۆڕینی بەڕێوەبەری ئاوی سۆران دەرچووەو ئەندازیارێك لە زانكۆی سۆران دەستنیشان كراوەو لە شوێنی دەست بەكار دەبێت.
لای خۆیەوە ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو گووتی : ” منیش تەنها گوێ بیست بوومە، گوایە ئەندازیارێك لە زانكۆی سۆران لە شوێنی من دەست بەكاردەبێت، بەڵام هێشتا ئاڵوگۆڕی دەستی پێنەكردووە.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران ساڵانێكە لە سنووری ئیدارەی سۆران خزمەت پێشكەش دەكات، بەڵام دیارە لە بەردەوامی گۆڕین و گواستنەوەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكان ئەویش فەرمانی گۆڕینی هەیە.