مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا هۆشداری بە كاندیدان و لایەنە سیاسییەكان دەدات، كە خۆیان بە دوور بگرن لە بەخشینەوەی چەك لە كاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا و بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر یش ڕایدەگەیەنێت “هەر كەس و لایەنێك ئەم كارە بكات بەپێی یاسای چەك مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.”
لیوا بارزان قەساب، بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر داوا لە حیزب و كەسایەتییەكانیش دەكات كە بە چەكەوە بانگەشە نەكەن، چونكە ڕێگە پێدراو نییە.
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەپێناو نەهێشتنی چەكی بێ مۆڵەت، پرۆسەی تۆماركردنی چەكی بێ مۆڵەتی لە ساڵی 2022 دەستپێكردوو مانگی تەممووزی ساڵی ڕابردوو كۆتایی هات .
































































