زاری كرمانجی-سۆران
شەوی ڕابردوو كچە قوتابییەك بەهۆی بەركەوتنی گوللە گیانی لەدەستداو تەرمەكەی گەیاندرایە پزیشكی دادی لە نەخۆشخانەی ئاشتی سۆرانی فێركاری.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” تەرمەكە گەیاندرایە پزیشكی دادی سۆران و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە بەردەوامە دواتر لە زانیاری ئاگادارتان دەكەینەوە.
لای خۆیانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سۆران لە پرسەنامەیەكدا ڕایانگەیاندووە: ” كەوا قوتابی (ڕۆژان ادریس عومەر) قوتابی لەقوتابخانەی (ئا.شەهید حسن ئاغا) لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕواندز گیانی لە دەستداوە”.
بەم بۆنە خەمناكەوە بەناوی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سۆران و تەواوی كارمەندان و پەروەردەكاران و مامۆستایانی سنورەكەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو كەس و كاری بەڕێزیان دەكەین.