شەهلا ڕەشید- زاری کرمانجی :
چۆن بزانم تووشى نهخۆشى دڵ هاتووم ؟
ئەمە پرسیارێکە لە مێشکی زۆر کەسدایە، لەم بابەتەدا ڕێگا و شێوازەکانی دەستنیشانکردنی شێوازەکانی نەخۆشییەکانی دڵ خراونەتە ڕوو.
– دروستبوونی ئازار لە سینگدا، زۆرجار ئەو ئازارە جگە لە سینگ دەگوازرێتەوە بۆ بەشەکانی تری لەش وەکوو باڵەکان، پشت و شەویلگەکان.
– فشاری سینگ، دروستبوونی ئەم فشارە بە ڕێژەیەکی کەم لە پیاواندا دەردەکەوێت، بەڵام لە خانماندا توندتر دەبێتەوە، زیادبوونی ئەم ئازارە لە سینگدا بۆ چەند خولەکێک، ئەم فشارە وەکوو گوشینی سینگ لە خانماندا دەردەکەوێت.
– ئارەقکردن و کورتی هەناسە، ئەگەر لە کەشوهەوایەکی سارد دا ئارەقەت کردەوە یان لە کاتی ئەنجامدانی وەرزشدا تووشی ئازاری سینگ بوون، ئەوا نیشانەیە بۆ تووشبوونتان بە نەخۆشییەکانی دڵ.
– هێڵنجدان یان ڕشانەوە، ئەم نیشانەیە زۆرجار بە میکرۆبی گەدە ناسراوە، بەڵام لە کاتی نەخۆشییەکانی دڵدا خانمان چەند جارێک تووشی هێڵنج دان و ڕشانەوە دەبنەوە، پێویستە لە دروستبوونی ئەم حاڵەتە سەردانی پزیشک بکەن .