نیگار خانۆ
پارتی دیموكراتی كوردستان كە لە ١٦ی ئابی ١٩٤٦ دامەزرا هاوكاتە لەگەڵ لە دایكبوونی جەنابی سەرۆك بارزانی، بڕبڕەی پشتی بزووتنەوەی نەتەوەیی كورد بووە و بەدرێژایی مێژوو لە ئێستاشدا بەرجەستەی خواست و خۆڕاگری گەلی كورد بووە. نزیكەی یەك سەدەیە پارتی دیموكراتی كوردستان پارێزگاری دۆزی چارەنووسی كورد و دیموكراسی و مافی مرۆڤی كردووە و بەناو دیمەنە سیاسییە ئاڵۆز و زۆرجار دوژمنكارانەی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ڕۆشتووە و دەڕوات. مێژووی ئەم پارتە لە خەبات و تێكۆشان بۆ ناسنامەی كورد و سەربەخۆیی نیشتمان هەر لە بەرەنگاربوونەوەی ستەمەوە تا گەیشتن بە خۆبەڕێوەبەری لە چوارچێوەی عێراقدا تێكەڵ بووە، پارتی دیموكراتی كوردستان لەژێر سەركردایەتی جەنابی سەرۆك و رابەر مەسعوود بارزانی نەك هەر ناسنامەی كوردی پاراستووە، بەڵكو لە ساتەوەختە سەرەكی و دژوارەكان دا سەركردایەتی ناوچەكەی كردووە و خۆی بەخاوەنی دۆزەكە داناوە لە هەموو شۆڕش و بەرخودان و تێكۆشان دا پێشەنگ بووە دەستكەتی زۆریشی بۆ كورد مسۆگەر كردووە هەر لە شۆڕش و بەرخودانەكانی خەباتی شاخ تا دەگاتە دامەزراندنی حكوومەتی هەریمی كوردستان و ڕیفراندۆمی مێژوویی سەربەخۆیی
بۆیە میراتی سەرۆك بارزانی لە پابەندبوونی دڵسۆزی و راستگۆیی بە دۆزی كوردەوە دیارە كە زۆرجار مەترسییەكی گەورەی شەخسی و سیاسی هاتۆتە پێش، بەڵام هیچ جار ئامادە نەبووە سازش لەسەر دۆزی كورد بكات سەركردایەتییەكەی لە پڕ تەحەدداترین كاتەكاندا ئیرادەی گەلی كوردستانی بەهێزتر كردووە و بەرژەوەندی كورد و كوردستانی لە پێشەنگی گشت خواستەكان داناوە. وردبینی ستراتیجی بارزانی و توانای یەكخستنی فراكسیۆنە كوردیە جیاوازەكان و پشتگیری بەردەوامی بەرێزیان بۆ بوونی كوردستانێكی فرە رەنگ و دیموكراسی ئامرازی پاراستنی سەقامگیری و پێشخستن و گەشەسەندن بووە لە ناوچەكەدا سەركردایەتییەكەی تەنیا لە حوكمڕانیدا سنووردار نییە، بەڵكو پەیوەندی بە بەرجەستەكردنی خەباتی كورد بۆ كەرامەت و ئازادییەوە هەیە.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی داهاتوو، هەڵبژاردنی دەنگدەران تەنیا لە هەڵبژاردنی پارتێكدا سنووردار نییە، پەیوەندی بە جەختكردنەوە لەسەر پاراستنی گشت پارچەكانی كوردستان و كەركووك و ناوچەدابرێنراوەكان هەیە، پەیوەندی بە پاراستنی شكۆی میللەتەكەمانەوە هەیە كە توشی ١٦ ی ئۆكتۆبەرێكی تر نەبینەوە ملكەچی ئیرادە و بەرژەوەندی وڵاتانی تر نەبینەوە، پارتی دیموكراتی كوردستان بە مێژووە دەوڵەمەندەكەی و سەركردایەتی سەلمێنراوەكەیەوە وەك چەسپاوترین پارێزەری ماف و پێشكەوتنی كورد دەمێنێتەوە، پشتیوانی كردن لە پارتی دیموكراتی كوردستان لەم كاتە هەستیارەدا بە واتای پشتیوانی كردن لە ئایندەیەك كە دەستكەوتە بە سەختی بەدەست هێنراوەكانی ڕابردوو پارێزراو بێت، گەلی كورد بتوانێت درێژە بە ڕێپێوانەكەی بدات بەرەو ئایندەیەكی گەشاوەتر و پارێزراوتر لە بەرامبەر بەرژەوەندییە سیاسییە كێبڕكێكارەكاندا، بۆیە پارتی دیموكراتی كوردستان وەك چرایەكی سەقامگیری و بەردەوامی وەستاوە و دڵنیایی دەدات كە هەوڵ و تێكوشانی پارتی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانی پاراستنی كەرامەتی تاكی كورد بەردەوام دەبێت
بژی سەرۆك بارزانی
بژی پارتی دیموكراتی كوردستان