وەیسی سەعید وەیسی
حەفتاو ھەشت ساڵ بەرلە ئێستا وەک سەرەتایەك بۆ تێكۆشان و خۆبەدەستەوەنەدان و ڕەواندنەوەی نائومێدی. بەرێبەرایەتی بارزانی نەمر پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزرا، ھەر لەدەستپێکی دامەزراندینەوە پارتی هیوابەخش و فریادڕەس بووە . روحی بەرگریکردن وخۆراگری لە ناخی ھەموو نیشتیمانپەروەرێکدا زیندووکردۆتەوە، بۆ بەرگریکاری لە دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان، ھەرلەوکاتەوە بێ پسانەوەودابڕان لەپێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی ونیشتیمانییەکان رابەرایەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان دەکات ،
پارتی توانی لەھەناوی شكست و نائومێدی دا ھیوا و بروابەخۆبوون بۆ گەلی كوردستان دروست بکات.
بۆیەک ساتیش سازشی لەسەر مافەکانی خەلکی کوردستان نەکردوەو ،ھەرکاتێکیش ھەرەشەیەک بۆسەر ھەرێمی کوردستان ھەبوبێت ،وەک شوورەیەکی پۆڵاین لە سەنگەری پێشەوەی بەرگری دابووەبۆ پاراستنی کوردستان ، ھەمیشە بەقەد مێژوو و گهوهرهیی و قوربانیدانی ،ئهرك و بهرپرسیاریهتیی لەسەرشان بووە،شتێکی بەڵگەنەویستە لەگەل باسكردنی سێ چارەگی سەدەی بیستەمی مێژووی گەلی كوردستان بە بێ باسكردنی خەباتی پارتی و رێبەرایەتی بارزانی نەمر مێژووی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كوردستان ھیچ بەھایەكی نیە و ناتەواوە.جگه لهوهی توانیویەتی لەھەموو بارودۆخێکدا شان بداتە بەربەرپرسیارییەتی،ئێستاشی لەگەل دابێت ، لە نێوئەم پەرتەوازییەی لە کایەی سیاسی کوردا ھەیە پارتی تاکە ئومێدو دواقەلای بەرگرییە لە کورستان ، کە شانی داوهته بهر بهرپرسیارییهتی و،پێشخستنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان، یارو نەیاری کۆرد کۆکن لەسەرئەوەی تەنھا پارتی نوێنەرایەتی دۆزی رەوای گەلی کوردستان دەکات ، ھەمووان دەزانن بابەتی نەتەوەیی وپاراستنی خاکی کوردستان ھێلی سورن لەبەرنامەی پارتیدا.
ھەربۆیەش چەندین جار بویتە ئامانجی دووژمنان وگهلهكۆمهی له دژ كراوه، بهتایبهتی لهم ساڵانهی دواییدا،بەلام سوپاس بۆخوای گەورە.بە حیکمەتی سەرۆک مسعود بارزانی بەسەر گشت بەربەستەکان سەرکەوتووە… بۆیەبە حیزبی لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتییە گەورەكان ناسراوە ،ماییەی شانازیە دوای ئهو تهمهنه درێژه، وەک ھەمیشە پارتی پارێزگاری لە پاراستنی قەوارەی دەستووری کوردستانی دەکات ،لەگەل ئەو ھەموو پیلان و گەلەکۆمەکییەی لێکراوە، وەک پێشڕەوی کوردایەتی و کۆڵنەدان، لە مەیدانە و بە پاڵپشتیی گەل، حزبی ژمارە یەکی عێراق و کوردستانە، ھەڵوێستە سیاسییەکانی و خۆڕاگری و داکۆکیی مەردانەی لە خاک و مافی گەلی کوردستان، ھێندەی دیکە پێگە و متمانەی لەسەر ھەموو ئاستەکان بەھێز کردووە،بە دلنیایەوە ھەرکات پارتی بەھێز بووبێت کوردستانیش بەھێز بووە.
یادکردنەوەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ھاوکاتە لەگەل نزیکبوونەوەی بەرێوەچوونی پرۆسەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ،لەپێناو بەردەوامی دان بەپایەکانی دیموکراسی، چونکە بەلای پارتییەوە بەرژەوەندیی وشەرعیەتی ھەرێم لەسەرووی ھەموو جۆرە بەرژەوەندییە کی ترە ،وەبەکرداریش سازشی زۆری لەماف وراو بۆچونەکانی خۆی کردوە ،تەنھا لەپێناوی ئەوەی ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت،ئەمەش ئەوراستیەیە بەدەردەخا کە هیچ كاتێك پارتی ترسی له ههڵبژاردن نهبووە، بەپشت ئەستووری بە خەڵکی دڵسۆزی کوردستان، هەمیشە براوەی یەکەم بووە، جا ئهگهر حزبێك له پلهی یهكهمدا بێت، بۆ دهبێ له ههڵبژاردن بترسێت،بەدلنیایەوە ئەم جارەشیان بەگەرم وگورترلەجارانی تر بەرەوپیری پرۆسەکە دەچێت وسەرکەوتن ودەسکەوتی تر چاوەرێ پارتی دەکات تا بەردەوام بێت لە پێشکەوتن وپێشەنگایەتیدا.
بەھێزی پارتی كاریگەری لەسەر هەرێمی كوردستان و تەواوی ناوچەكەدا هەیە، ئەوەش بۆ ئەو مێژووە پڕ دەسكەوت و خەباتە بێ وچان و دوور و درێژەی دەگەڕێتەوە،كە لەپێناو بەرژەوەندیی باڵای خاک و نیشتیمان داویەتی،
لە یادی شازدەی ئابدا، سڵاو و درود بۆ گیانی پاكی رێبەری نەتەوەیی بارزانی نەمر.