بەختیار سەباح-چۆمان:
ئەمساڵ بەشێکى نوێ و خوێندنى ئێواران بە هەموو بەشەکانەوە، لە پەیمانگەى تەکنیکى چۆمان، دەکرێتەوە. ڕاگرى پەیمانگەش دەڵێت: ” دەمانەوێت ئەمساڵ زۆرترین قوتابى ناوچەکە وەربگرین و سوودمەند بن”.
د. عماد عەزیز، ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى چۆمان لەمبارەیەوە بە زارى کرمانجى ڕاگەیاند: ” بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥ ) بەشی “تەکنیکی تەلارسازی” و خوێندنى ئێوارانیش بە هەموو بەشەکان لە پەیمانگە دهكرێتهوه، هەروەها کردنەوەى بەشى دیکەش لە پلان دایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ دەمانەوێت زۆرترین قوتابى ناوچەکە وەربگرین و سوودمەند بن، هەروەها ستافی تایبەت و تەواو بۆ ئەو بەشە نوێیە ئامادە كراوه، له ڕێگای ناوهندی وهرگرتنی قوتابییان بۆ ئهمساڵی خوێندن قوتابی بۆ ئهو بهشه نوێییه له پهیمانگهی تهكنیكی چۆمان دهنێردرێت.
ڕاگری پهیمانگه پتر روونیکردەوە:” کردنەوەی ئەم بەشە یەکێکیترە لە هەنگاوە ئەکادیمیەکانی پەیمانگەکەمان بۆ خزمەتکردن بە كوردستان و پێگهیاندنی كادیری ناوهندی له پسپۆری ئهندازیاری”.
پەیمانگەى تەکنیکى چۆمان لە ساڵى ٢٠١٠ دامەزراوە، لە ئێستادا بەشى کارگێڕى کار، کارگێڕى دارایى، تەکنەلۆجیاى زانیارى ( ئایتى) هەیە.