زاری كرمانجی :
لە چوارچێوەی چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بایەخێكی زۆر بە بەرهەمهێنانی گوڵ و دار لە نەمامگە خۆماڵییەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دراوەو بەمەش داهاتێكی باش بۆ حكومەت گەڕێندراوەتەوە.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە پاڵ دابینكردنی خزمەتگوزارییەكانی دیكە بۆ شار و شارۆچكەكان، هاوكات لە ڕێگەی دامودەزگەكانی شارەوانی و ئەندازەی پاركەكانەوە، گرنگییەكی زۆر بە زیادكردنی رێژەی سەوزایی و جوانتركردنی سیمای شار و شارۆچكەكان دەدات.
لەم چوارچیوەیەدا و بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە جوانكردن و ڕازاندنەوەی شەقام و دوورگە ناوەندییەكانی هەولێری پایتەخت، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە ڕێگەی نەمامگەی نموونەیی یەك، زیاتر لە 25 هەزار گوڵی بەرهەمهێنا و لە هەڵمەتێكدا لەلایەن كارمەندانی سەرجەم بەشەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پاركەكانی هەولێر لە شەقام و شوێنە گشتییەكانی شاری هەولێر دەچێندرێن.