شەهلا ڕەشید- سۆران
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی MPOXی وەك حاڵەتێكی نائاسایی و مەترسیدار ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەكرد” ئەم نەخۆشییە بەهۆی ڤایرۆسی كۆكە مەیموونەكانەوە دروست دەبێت، حاڵەتەكە مەترسیدارە و دەبێتە هۆی دروستبوونی پەڵەی ئازاربەخش و گەورەبوونی گرێ لیمفاوییەكان و تایەكی زۆر، ئەوانەی تووشی ئەم جۆرە نەخۆشییە دەبن بە تەواوی چاك دەبنەوە بەڵام هەندێكیان زۆر بە تووندی تووشی دەبن.
ئەم ڕێكخراوە تەندروستییە، ئاشكراشیكرد” ئەم ڤایرۆسە سەرەتا لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بەڵام ئێستا لە نێوان مرۆڤیشدا دەگوازرێتەوە، هەروەها زیاتر لە گوندە دوورە دەستەكانی دارستانە گەرمەكانی ئەفریقا، لە وڵاتانی كۆنگۆ و دەورووبەری زیاتر بڵاو دەبێتەوە.