زارى کرمانجى:
ئێران چوار کەسى لە سێدارەدا، یەکێکیان کوردەو خەڵکى ( نەبى کەند)ى سەر بە شارى تیکابى دانیشتووى تارانە.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سزای لە سێدارەدان سەعید نیازی، خەڵکی برووجێردی، سەر بە پارێزگای لوڕستان، بێهرووز وەفایی، دانیشتووی تاران و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان کە بۆ ئاشکراکردنی ناسنامەکەی بەدواداچوون دەکرێت، لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێ کرا.
ئاماژەى بەوەشکردووە، سزای سێدارەی چوار بەندکراو كه یهكێكیان کورده بە ناوەکانی ناسر شەفیعی، سەعید نیازی، بێهرووز وەفایی و هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەفغانستان لە بەندیخانەی قزڵحیسار جێبەجێ کرا، ئەو بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان و کوشتنی بە ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.
باسى لەوەشکردووە، هاوکات سزای سێدارەی ناسر شەفیعی، تەمەن 37 ساڵ، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی گوندی “نەبیکەند” سەر بە شاری تیکاب و دانیشتووی تاران جێبەجێ کراوە. ئەو هاووڵاتییە چوار ساڵ پێش ئێستا بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.
شایانی باسە ، سەعید نیازی لە چوار ساڵ پێشتر و ئەو دوو بەندکراوەی دیکەش پێشتر و لە دوو رێکكەوتی جیاوازدا دەستبەسەر کرابوون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.