زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ى ئابى ٢٠٢٤، لە بازاڕێکى شارى بەغدا، چوار کۆگاى پەرتووکى دزراوى وەزارەتى پەروەردە دەستى بەسەردا گیرا.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا ڕایگەیاند، ”ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بازاڕی “شەعب”ی باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغداد، دەستیان بەسەر چوار کۆگادا گرت، کە کتێبی دزراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراقیان تێدا حەشاردرابوو”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، کتێبەکان ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراونەتەوە.