زارى کرمانجى-سۆران:
کەمێک پێش ئێستا لەسەر ڕێگەى گشتیى هامڵتۆن، لە ڕووداوێکى هاتووچۆدا کەسێک بریندار بوو.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران، بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٥ى ئابى ٢٠٢٤، لەسەر ڕێگەى گشتیى هامڵتۆن، چۆمان بۆ حاجى ئۆمەران، لە نزیک گوندى دەربەند، ئۆتۆمبێلێکى جۆری مازدا وەرگەڕا، لە ئەنجامی رووداوەکە کەسێك برینداربوو .
بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران، داوا لە شوفێران دەکات، بۆ سەلامەتى هەموو لایەک پابەندى ڕێنماییەکانى هاتووچۆ بن.