حەسیب ئەدیب
ڕۆژنامە نووسی نێودەوڵەتی لە ئەڵمانیا
گرنگ نییە بۆ كام وڵات و گەلێك، جگە لە كاولكاری و كۆمەڵكوژی هیچی دیكەی تێدا نییە، بۆیە بیر لە ئاشتی و یەكلاییكردنەوەی ئاشتیانە بكەرەوە، نەك كارەسات و شەڕ و كاولكاری.
بەداخەوە ڕۆژانە نووسینی جۆراوجۆر دەبینم، كە دەزانم دوورن لە بیركردنەوەی دروست و دوورن لە چاوەڕوانییەكانی مرۆڤ، كە چاوەڕێی ئەوەن كە ئێران كەی و چۆن دەیەوێت تۆڵە لە ئیسرائیل بكاتەوە و هێرش بكاتە سەری.
هیوادارم كۆمەڵگە مرۆیی و ئاشتیخوازەكان دەستیان درێژ بكەن و پێش بە كارەساتێكی گەورەی مرۆیی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرن.
لە هەردوولا مرۆڤی بێتاوان دەبنە دارە سووتاندنی ئەم ئاگرە چاوەڕواننەكراوە و ئەگەر ئاگرەكەی نەگاتە لامان، ئێمەش لە دوكەڵەكەی دور و سەلامەت نابین، بەو هیوایەی بەرقەراری ئارامی و ئاسایش بۆ هەموو جیهان .