”بەهۆى بۆردوومانى تورکیا چەندین گوند چۆڵکراون”
زارى کرمانجى:
لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رێکخراوی سی پی تی ڕایگەیاند: ” لە ماوەى دوو مانگى ڕابردوودا تورکیا ٥٠٠ جار هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کردووە”.
لەبارەى بۆردوومانەکانى تورکیا، بۆسەر هەرێمى کوردستان و زەرەرو زیانەکانى بۆسەر گوندو ئاواییەکان و هاووڵاتییانى هەرێم، رێکخراوی سی پی تی لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى ئامارێکى خستەڕوو و ئاماژەى بەوەکرد، ”لە ماوەى دوو مانگى ڕابردوودا تورکیا ٥٠٠ جار هەرێمى کوردستانى بۆردوومان کردووە، هەروەها ٩ گوند چۆڵکراون، ٢٦ خانووى هاووڵاتییان بەهۆى بۆردوومانەکان زیانیان پێگەیشتووەو ڕووخاون، لە سنوورى قەزاى ئامێدى ٢ قوتابخانەو یەک کەنیسە زیانیان پێ گەیشتووە”.
لە چەندین ساڵى ڕابردوو، تورکیا بە بیانووى بوونى چەکدارانى پەکەکە، بۆردوومانى هەرێمى کوردستان دەکات، بەهۆى ئەو بۆردوومانانە بە سەدان هاووڵاتى شەهید و بریندار بوونە، بە سەدان گوندیش تا ئێستە ئاوەدان نەکراونەتەوە.