زاری كرمانجی-سۆران
لە لایەن دەزگای تەندروستی گشتی كوردستان لە ژێر چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، برێك دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕواندز دابین كران.
د.محەمەد حسێن، جێگری دەزگای تەندروستی گشتی كوردستان، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە ژێر چاودێری نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، هەستاین بە دابین كردنی برێك دەرمانی جۆراو جۆر، بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕواندز و بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرو كارمەندانیان گەیاندمانە كۆگای نەخۆشخانەكە، بە هیواین توانیبێتمان خزمەتێك لەم ڕووەوە پێشكەش بكەین”.
ئاماژەی بەوەشدا: ” جگەلە نەخۆشخانەی ڕواندز لە ڕۆژانی ڕابردووش ئەم جۆرە دەرمان و پێداویستیانەی پزیشكیمان پێشكەش بە نەخۆشخانەكانی شارو شارۆچكەكانی سنورەكەمان كردووەو بەردەوامیش دەبین لەسەر پێشكەش كردنی ئەم جۆرە دەرمان و پێداویستیانە، بۆ نەخۆشخانەو بنكە تەندروستییەكان.

































































