شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما رایگەیاند : ئەمڕۆ پلەكانی گەرما 2 پلە بەرزتر دەبنەوە”.
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی لە لاپەڕی تایبەتی خۆلە فێسبووك ئاماژەی بەوەداوە كە “ئەمڕۆ پێنج شەممە کاریگەری بارستەهوای دەریای ناوەڕاست بەسەر ناوچەكەمان نامێنێت و پلەكانی گەرما 2 پلە بەرزتر دەبنەوە بە بەراورد كردن بە پلەكانی گەرمای دوێنێ”.
زیاتر روونیكردۆتەوە ” کاریگەری ئەم گەرمایەش بۆ رۆژی ھەینی 16یئابی 2024 لە ناوچەکانی ھەرێم بەردەوام دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانی ناوەراست و باشووری عێراق بۆ رۆژی شەممە 17ئاب بەردەوام دەبێت، ئاراستەی باش لە ماوەی ئاماژەپێکراودا بە زۆری باکوری رۆژئاوا دەبێت لە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم باکوری رۆژھەڵات بەخێرای (10- 20)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا.
ئاراس جەبار ئاماژە بەوەش دەکات، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە دووبارە ناوچەکانی ھەرێم دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەک لە دەریای ناوەراستەوە و پلەکانی گەرما (2بۆ 3) پلە ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات و تا رۆژی سێشەممە 20ی ئابی 2024بەرزبوونەوە بەخۆیەوە نابینێتەوە.